ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە ٢٥ ھەزار کەس

لڤین

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند:”کە ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٥ ھەزار و ٧٠٠ کوژراو و ٦٣ ھەزار و ٧٤٠ بریندار.”

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە بۆ ماوەی ١١٠ ڕۆژە بەردەوامە، خستووەتەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، ٢٤ کۆمەڵکوژی دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٢١٠ کەس کوژراون و ٣٨٦ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٥ ھەزار و ٧٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٦٣ ھەزار و ٧٤٠ کەس.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button