کەشناسی هەرێم کاتی کەمبوونەوەی ڕەشەبا و بڕی بارانبارینی ئاشکراکرد

لڤین: کەشناسی هەرێمی کوردستان کاتی کەمبوونەوەی ڕەشەبا و بڕی بارانبارینی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئاشکراکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە خشتەیەکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ خێرایی با لە نێوان 5-15 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەڵام بۆ سبەی خێرایی با کەم دەبێتەوە بۆ 5-10 کیلۆمەترە لە کاتژمیرێکدا.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە خشتەیەکدا بڕی بارانبارینی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە بەپێی خشتەکە زۆرتین بارانبارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی بووە لە بەرزنجە کە 44.1 ملیم بارانباریوە. هەروەها لە سنوری پارێزگای هەولێر زۆرترین بارانبارین لە شارۆچکەی سۆرانبووە و بڕەکەی 20.8 ملیمەتر بووە و لە سنوری پارێزگای دهۆکیش لە ئاکرێ زۆرترین بارانباریوە کە بڕەکەی 13.4 ملیمەتر بووە و لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەش لە تەوێڵە زۆرترین بارانباریوە کە 27.4 ملیمەتر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەروەها پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button