پسپۆرێکی یاسایی

دەبێت په‌له‌ له‌په‌سندكردنی بوودجه‌دا‌ بكرێت

لڤین:

شاره‌زاییەکی یاسایی عێراق ئاماژە بۆئەوەدەکات پێویستە پەلەبکرێت له‌ په‌سندكردنی بوودجه‌ پابه‌ند بوونی یاسایی و ئه‌خلاقی و نیشتمانی په‌رله‌مانتارانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌نگده‌رانیان.

حه‌یده‌ر سۆفی،شارەزایی یاسایی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاندوە”پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقی و نیشتمانی و یاسایی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یه‌ بۆ په‌سندكردنی بوودجه‌و یاسا گرنگه‌كان”.

هه‌روه‌ها وتیشی”هاووڵاتیان نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ هه‌ڵبژاردووه‌ تا یاساكان له‌ كاتێكی گونجاوو له‌سه‌ره‌تای ساڵیی دارایی هه‌موار بكه‌نه‌وه‌”

ئه‌و شاره‌زا یاساییه‌ی عێراق روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاران له‌ هه‌موو جیهاندا ده‌ترسن له‌وه‌ی هه‌ر دواكه‌وتنێك له‌ په‌سندكردنی یاساكان به‌ تایبه‌تی بوودجه‌ رووبدات، چونكه‌ ده‌نگده‌ران لێیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌.

شایانی باسه‌ بڕیاردراوه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 15ی ئادار دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر په‌سندكردنی بوودجه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button