کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارین و کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند

لڤین: کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارین لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا و پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە خشتەیەکدا بڕی بارانبارینی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە بەپێی خشتەکە زۆرتین بارانباری لە ناوچەی بامەڕنی سنوری پارێزگای دهۆک بووە کە بڕەکەی 10.2 ملمەتر بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی ڕاگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکەش ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەور و باران دەبێت و سبەینێش ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.