لە سنوری کەرکوک داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

لڤین: لە سنوری پارێزگای کەرکوک، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و سەربازێکیان کوشت و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە گوندی مورەی ڕۆژئاوای قەزای داقوق لە باشوری پارێزگای كەركوك، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سەربازیی لیوای 45ی سەر بە فیرقەی 8ی سوپای عێراق، بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەربازێكی سوپای عێراق كوژراوە و سەربازێكی دیکەش برینداربووە.

چەکدارانی داعش لە باشوری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنییەوە چەندین حەشارگەیان هەیە و ناوبەناو هێرش و پەلاماردان ئەنجام دەدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button