7 ئەندامی یەک خێزان لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە کوژران

لڤین: ژمارەیەک چەکدار بەجلی سەربازییەوە، دەچنە سەرماڵێک لە باشوری شاری تکریت و 7 ئەندامی یەک خێزان دەکوژن.

میدیا عێراقییەکان لە زاری هێزەئەمنییەکانی پارێزگای سەڵاحەدینەوە بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار بەجلوبەرگی سەربازییەوە، چوونەتە سەرماڵێک لە گوندی ئەلبودۆر لە باشوری شاری تکریت و لەکاتی خەودا تەقەیان لە ئەندامانی خێزانێک کردووە و سەرجەم ئەندامانی خیزانەکە کە ژمارەیان 7 کەس بووە بە فیشەک کوشتووە و یەکێکیشیان بریندارکردووە.

بەپێی زانیارییەکان کوژراوەکان 4 برابوون لەگەڵ خوشکێکیان و کوڕێکی و برا بچوکەکەشیان بریندارکردووە.

بەوتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە چەکدارەکان گروپێک بوون، جلوبەرگی سەربازییان لەبەردابووە و و ئۆتۆمبێلێکیان پێبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button