بە وێنە… لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین: لە دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاوازدا لە سنوری پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاب – دێر و شۆفرلێت – ئەڤیۆ،  لەسەر ڕێگای گوندی ڕەشانکێی سەر بە شارەدێی زاوێتەی پارێزگای دهۆک، ژنێک گیانی لەدەستدا.

بەوتەی ئازاد ته‌ها، وته‌بێژی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك شەوی ڕابردووش لەسەر ڕێگای گشتیی ناحیەی زاویته‌ – دهۆك له ‌نزیك گوندی بابلۆ، ڕووداوێكی پێكدادان له‌نێوان شۆفڵێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا، ڕوویدا و بەهۆیەوە کچ و دایکێک گیانیان لەدەستدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button