شاسوار عەبدولواحید دژ بە کرێکارانی مانگرتوو

وەرگیراوە لە فەیسبووکی کەمال چۆمان

پۆپیۆلیزم خراپە، جاری تریش باسمان کردوە، ئیشی شاسوار عەبدولواحید نییە تیم بنێرێت بازاڕی سلێمانیی خاوێنبکاتەوە، ئیشی ئەو و میدیا و حیزبەکەیەتی تەرکیز بخاتە سەر مانگرتنی کرێکاران. کرێکاران نایانەوێ بازرگانێکی سیاسیی بێت خاشاکی سلێمانی لەجیاتی حکومەت پاکبکاتەوە، چونکە ئەوان مانیان گرتووە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە هەستی پێ بکا، حکومەت ناچار بێ گوێ لە داواکارییەکانیان بگرێ، نەک بازرگانێکی سیاسیی تەنها بۆ دوو لایکی فەیسبوک و دوو هەواڵی تەلەفزیۆنەکەی لە گەورەیی مانگرتنەکە کەمبکاتەوە و کاریگەرییەکانی مانگرتنەکە لاببات. ئەگەر شاسوار عەبدولواحید خاشاک پاکنەکاتەوە، کە هەموومان دەزانین تەنها رۆژێک یان دوان دەتوانێ، ئەوا خەڵک خۆی دەبێتە پشتیوانی کرێکاران و حکومەت ناچار دەبێت مافەکانیان بۆ بگێڕێتەوە.

کێشەی شاسوار عەبدولواحید ئەوەیە لای ئەو کرێکاران خۆیان مەترسیین، هەر بۆیەشە کرێکاران -میدیاکارانی لای دەزگاکانی راگەیاندنی وی و کۆمپانیاکانی- مامەڵەیەکی ئینسانییانەیان لەگەڵ ناکرێ، شاسوار دژ بە رەوتی کرێکاران و دژ بە بنەماکانی عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و ئابوورییە، قازانجی وی لەو سیستەمە نیۆلیبرالیزمە دایە کە کوردستان وا بە دەستیەوە دەناڵێنێت.

کاک زاهیر باهیر سەرنجێکی جوانی نوسیوە لە فەیسبوکەکەی خۆی -ویستم  شێیەری بکەم بەڵام تەنها بۆ هاوڕێکانی بو-. ئەو دەڵێ، کە بەتەواوی هاوڕای ویم، “شاسوار ع. و لە کۆنترۆڵی خۆپیشاندانەکانەوە بۆ شکاندنی مانگرتنی کرێکارانی پاکەرەوەی خۆڵ و خاشاك”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button