نوخشە ناسیح: تا ئه‌م ساته حیزبەکان متمانه‌یان بە ژنان نییه

لڤین: قائیمقامی هەڵەبجە، لەسەر توانای ژنان لە بەشداریی کاروباریی سیاسی و ئیداریی دەڵێت: تا ئه‌م ساته حیزبەکان متمانه‌یان بە توانای ژنان نییه، دەشڵێت: ئه‌وه‌ی گوێم لێبووه خەڵک منیان زۆر زۆر به‌دڵتربووه له‌ئیشوكاری پیاوه‌كان لە پۆستەکەمدا.
سەبارەت بە توانا و هەوڵی بەشداریکردنی ژنان لە کاروباریی سیاسی و ئیداریی، نوخشە ناسح قائیمقامی ناوەندی هەڵەبجە، لە چآوپێکەوتنێکدا بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە “تا ئه‌م ساته حیزبەکان متمانه‌یه‌كی وایان نییه، بۆ نموونه له‌یه‌كێتی نیشتمانیی ئه‌وه‌نده ژنی به‌توانا و چاك پێشكه‌شی كردووه بۆ وه‌زیری، له‌پیاوه‌كان زۆر زۆر باشتربوون به‌ڵام پیاوه‌كان دانراون”.
سەبارەت بەوەی ئایا لە رووی ئیداریەوە خەڵک هەڵسەنگاندنی بۆ کاروباری ژنەکان چۆنە؟ نوخشە ناسیح دەڵێت: “من نامەوێ باسی شەخسی خۆم بکەم وەک وەسف بەڵام باسی قسەی خەڵکە، ئه‌وه‌ی كه‌گوێم لێبووه منیان زۆر زۆر به‌دڵتربووه له‌ئیشوكاری پیاوه‌كان لە پۆستی قایمقامیەت، چونكه نه‌ك من هه‌رچی ژنێك له‌پۆستی ئیداریدا بووه زانستیش هه‌روایه ژن به‌ته‌حه‌مولتره و وردتره و به‌ئارامتره له‌ئیشوكاردا واته ده‌توانێت ئیشه‌كان زۆر باشتر بكات له‌چاو پیاواندا ئەمه قسه‌ی ئێمه نییه به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستیه كه‌باسده‌كرێت من هه‌رگیز پێیان نه‌وتووم پیاوێك له‌تۆ باشتره”.
هەروەها سەبارەت بە بەشداریی ژنان وتویەتی: “هه‌تا ئێستاش ئه‌م ڕێژه‌ی ژنانە کەبەشدارن له‌چاو تموحی ئێمه‌دا نییه”.