کازمی داوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات

لڤین: مستەفا کازمی، داوا لە ئۆپۆزسیۆنی حکومەت دەکات گفتوگۆیەکی کراوە و راشکاوانە ئەنجام بدەن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی وڵات، هاوکات داوای گفتوگۆیەکی نیشتیمانیی بۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، ڕایگەیاند: سەردانی پاپافرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق بەرجەستەی جەوهەری گەلی کرد بە بەهاکانی ئاشتی و دادپەروەری، پەیامەکەی پاپاش بۆ سەردانی شارەکانی عێراق بە جیهان گەیشتووە، ئێستاش دەرفەتێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی رۆڵی مێژویی عێراق لە ناوچەکە و جیهان.
هەر لە پەیامەکەدا کازمی داوای لە ئۆپۆزسیۆنی حکومەت کرد گفتوگۆیەکی کراوە و راشکاوانە ئەنجام بدەن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی وڵات و ئاسایش و سەروەریی وڵات و هەمو لایەک پشتیوان و هاوکاربن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە و متمانەی هاوڵاتی بە دیموکراسی و وڵات بگەڕێننەوە.
هاوکات جەختی کردەوە کە “پێویستە هەموو ئاین و مەزهەب و نەتەوەکان دەست لەناو دەست بن، هاوشێوەی ئەوەی عەلی سیستانی و پاپا فرانسیس دەستیان خستە ناودەستی یەکتری، حکومەتیش پشتئەستورە بە ئیرادەی گەل لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی و بوژاندنەوە و گەشەسەندن”.
مستەفا کازمی سەبارەت بە پرسی نێوان هەرێم و ناوەندیش داوایکرد، گفتوگۆیەکی نیشتیمانیی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، کە تیایدا پارێزگاریی لە یەکێتی خاکی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ریشەوە بکات.
دووپاتیشیکردەوە کە “پێویستە وڵاتانی ناوچەکە دەست لەدەستوەردانەکانیان هەڵبگرن و شەڕ و کێشە و ناکۆکییەکانیان نەهێننە گۆڕەپانی عێراقەوە، لەبەرامبەردا عێراق ئامادەیە، بۆ کردنەوەی سەرجەم دەرگاکانی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21