سوپای تورکیا بارەگایەکی ڕوسیای تۆپبارانکرد

لڤین: سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو دەوڵەتە بارەگایەکی سوپای ڕوسیایان لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، شەوی ڕابردوو، سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو دەوڵەتە بارەگایەکی سوپای ڕوسیایان لە لە کانتۆنی شەهبای ڕۆژئاوای کوردستان، تۆپبارانکردووە.
هەر بەپێی سەرچاوەکە بەیانی ئەمڕۆش سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو دەوڵەتە، گوندەکانی سەمۆقا، چیای نایف و بەنداوی شەهبایان تۆپباران کردووە بەڵام هێشتا زیانەکانی تۆبارانەکە نەزانراون.