نەوت زیاتر بەرزبوەوە و نرخێکی دیکەی پێوانەیی تۆمارکرد

لڤین: پاش دابەزینی بۆ نزیکەی 62 دۆلار، لەناوەراستی هەفتەی رابردوودا دوێنێ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوە و ئەمڕۆش نرخەکە زیاتر بەرزبوەوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ئێستادا نزیکبوەتەوە لە 70 دۆلار.
ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 62 دۆلار دابەزیی، بەڵام ماوەی چوار ڕۆژە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتوەتە 69 دۆلار و 36 سەنتە هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 66 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا (2) بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 67 دۆلار ئەمڕۆش نرخێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد.