هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی “سینۆفارم ” دەستی پێکرد

لڤین: وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند کوتانی ڤاکسینی سینۆفارم لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکی بەغداد دەستی پێکردووە.
سەیف ئەلبەدر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ لە بەشی بەرگری شارستانی وتی ” ڤاکسینی سینۆفارمی چین بەسەر ناوەندی تایبەتمەند لە هەردوو بەشی (الکرخ) و(الرصافة) ولەنەخۆشخانەی شاری پزیشکی بەغداد دابەشکراوە ” و ئاماژەی بەوەشکرد ” هەڵمەتی کوتانی هاوڵاتیان لە ڕێگەی 600 بنکەو 60 نەخۆشخانەوە جێبەجێ دەکرێت “.
وتیشی ” وەزارەت چاوەڕوانی دەنگدانە لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایەی کە وەزیری تەندروستی لەسەر داوای کۆمپانیای فایزەر ی ئەمریکی پێشکەشی کردووە ، کە زامنکردنی پارێزبەندی یاسایی و پاراستنی لە بەرپرسیارێتیە بەر لەوەی کوتانەکە بۆ عێراق دابین بکرێت ” . وتیشی ” وەزارەتی تەندروستی ملیۆنێک و 525 هەزار ڤاکسینی تەرخانکردوە ”
ئەلبەدر، وتیشی ” 16 ملیۆن ژەم ڤاکسین لە ڕێگەی بنکەی کۆڤاکسەوە دەگات بە عێراق، دوای پشت بەستن پێی بۆ دابینکردنی ڤاکسین”.