هاتووچۆی كەمپەكانی سنوری هەولێر سنورداركرا

لڤین: ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەركرد و رایگەیاند، هاتووچۆ و چالاكی لە كەمپەكانی پارێزگای هەولێر سنوردار دەكرێن.
ژووری ئۆپراسیۆن كە پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی دەكات 14 خاڵی بڵاوكردەوە و تیایدا داوای لە هاوڵاتیانی شارەكە كردووە كە هاوكاریان بكەن بۆ خۆپارێزی و رێگا بە ئۆتۆمبێلیش نادرێت سەرنشین بەبێ دەمامك سەربخات.
ڕاگەیەندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
چەند بڕیارێكی نوێدرا
یەكەم/ هەموو ئەو شوێنانەی كە كراوەن، (مۆڵ، ماركێت، شوێنە بازرگانییەكان)، دامەزراو و فەرمانگە حكومی و ئەهلیەكان، ناوەندەكانی خوێندن و شوێنە گشتییەكان، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێبكەن لەبەستنی (دەمامك) و دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان و دروستنەكردنی قەرەباڵغی، بەپێچەوانەوە هەرشوێنێك پابەند نەبێت ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دووەم/ یاد و بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی ئادار بەرز و پیرۆز رادەگیرین بەبێ ئەوەی هیچ گردبوونەوە و كۆبوونەوەیەكی جەماوەری بەم بۆنانەوە ئەنجام بدرێت و هەموو جۆرە كۆڕ و كۆبوونەوە و گردبوونەوە و كۆنفرانس و بۆنەیەكی ئاینی و كۆمەڵایەتی قەدەغەیە.
سێیەم/ كافتریا و یانە و چێشتخانەكان، دەبێت خزمەتگوزارییەكانیان لەدەرەوە و لەباخچەكان پێشكەش بە میوانانیان بكەن، ئەوانەشی كە باخچەیان نییە، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی میوانەكانیان سنوردار بكەن و پەنچەرە ودەرگاكان كراوە بن بۆئەوەی هەواگۆڕكێ هەبێت و ڕەچاووی دووری مەودای نێوان مێزەكان بكرێت.
چوارەم/ ئەم شوێنانە لەكاتژمێر (12)ی شەو تاوەكو (6)ی بەیانی دادەخرێن: یانەكانی شەوانە، كافتریا، یانەكانی مەی خواردنەوە (باڕ)، بەهیچ شێوەیەكیش ڕێگە پێدراو نین خزمەتگوزاری نێرگەلە كێشان پێشكەشبكەن
پێنجەم/ پرسەدانان لە(كۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت-باخچە) و مەراسیمی سەرقەبران بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
شەشەم/ هۆڵەكانی سینەما لەگشت مۆڵ و بازاڕەكان بەتەواوی دادەخرێن.
حەوتەم/ بووك گواستنەوە و ئاهەنگەكانی تری نیشان و لەدایك بوون لەهۆڵەكان لەقەرەباڵغی سنووردار دەكرێت بەمشێوەیەی لای خوارەوە:
– هۆڵ ڕووبەری (500)م2، نابێت لە (60) كەس زیاتری تێیدا ئامادەبێت.
– هۆڵ ڕووبەری (1000)م2، نابێت لە (120) كەس زیاتری تێدا ئامادەبێت.
هەر خاوەن هۆڵ و سەرپەرشتیارێك سەرپێچی لەو بڕیارە بكات، هۆڵەكەی دادەخرێت.
هەشتەم/ بازگەكانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاكانی تری عێراق دادەخرێت لەڕۆژانی (پێنج شەمە، هەینی، شەمە) لە 5 تاوەكو 7/ 3/ 2021، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمیەكانی حكومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكان.
نۆیەم/ هاتووچۆ و چالاكی لە كەمپەكانی پارێزگای هەولێر سنوردار دەكرێن، تەنها ڕێگە بەو ڕێكخراو و لایەنانە دەدرێت كە هاوكاری و پێداویستی ڕۆژانە دابین دەكەن ئەویش بەنووسراوی پارێزگای هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان، ڕێگەیان پێدەدرێت بەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان.
دەیەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەكێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەكەین، هەروەك چۆن لە ڕابردوودا هاوكارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوكارمانبن بۆ هۆشیاركردنەوەی نوێژخوێنان كەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكانبن و بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە نوێژخوێنان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامك) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان و بردنی منداڵان بۆ ناو مزگەوت قەدەغە بكەن.
یازدەیەم/ داوا لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكارانی ئازیزی سنووری پارێزگاكەمان و كەس و كارەكانیان دەكەین، بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خێزانەكانیان، لەكاتی چوونی ڕۆڵەكانییان بۆ قوتابخانە و خوێندنگاكان ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێبكەن و (دەمامك) ببەستن.
دوازدەیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان لەم قۆناغەدا بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا بن و (دەمامك)ببەستن.
سێزدەیەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تایبەت، بارهەڵگر، كرێ) لەكاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكانبن و خۆیان و سەرنشینەكانیان (دەمامك) ببەستن، هەر كەسێك سەرپێچی لەم بڕیارە بكات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێكاریی یاسایی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر.
چواردەیەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر، دەبێت پابەندی تەواوی ڕێنماییەكان بن و ئەو بڕیارانە گشت قەزا و ناحییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارانە لەكاتژمێر (12)ی ئەمشەو (2 ) لەسەر(3)ی 2021، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.3.2
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21