تویتەر بە نوێگەری دەچێتە ناوکێبڕکێوە

لڤین: تویتەر ماوەی چەندساڵێکە وەک خۆیەتی وهیچ گۆڕانکاریەکی نوێ نابینین، کۆتا تازەگەری لە بەرنامەکەیدا لە ساڵی ٢٠١٧ دابوو کە بریتیبوو لە زیادکردنی پیتەکانی یەک تویت بۆ 280 پیت.

بەڵام لەم چەند مانگەی کۆتاییدا بەڕێوبەرانی تویتەر ئاماژەیان بەوە کردوە بە پەرۆشن بۆ گۆڕانکاری، پلانی نوێیان هەیە بۆزیادکردنی خزمەتگوزاری چاتی دەنگی و بەشی هەواڵنامە و (Story) ، هەروەها زیادکردنی ئامڕازەکانی چاودێری کە کۆنترۆڵی زیاتر بە خەڵک دەدات لەسەر گفتوگۆکانیان .

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو تویتەر هەنگاوێکی تری بەرەو پێشەوە نا و پلانی بەرەوپێشچونی خۆی ئاشکرا کرد لەڕێگەی زیادکردنی (Subscription options) وکۆمەڵێک وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە .

کیڤۆن بێکپور، سەرۆکی بەشی بەکارهێنەرانی تویتەر لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا وتی “بیرۆکەی گۆڕینی تویتەر چەمکێکی نوێیە” وتیشی “هێشتا ناتوانن پێداویستیەکانی دابین بکەن ، سەرەڕای کاریگەری و بەهاکەی لە جیهاندا”.

تویتەر، لە ساڵی 2006وە دەستی پێکردووە، تائیستا هەر دەتوانرێت تویتی تێدا بکرێت، بەڵام کۆمپانیاکە بە پەلە دەیەوێت بەکارهێنەری زیاتر ڕابکێشێت – زۆر زیاتر – و کاریگەرتر بێت بەسەر جیهانی وەبەرهێنانەوە و بەبێ ئەوەی خزمەتگوزاریەکی زۆر پیشکەش بکات بەڵام لەهەمان کاتدا بە وردەکاریەکی زۆرەوە دەربکەوێت.

هەرچەندە تویتەرساڵی ڕابردوو لەناو گۆڕان و شپرزەیی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بوو ، بەڵام بەردەوام کاریگەری زۆر گەورەی هەیە لە بواری سیاسی ومیدیایدا. ، لەگەڵ ئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیە تازەکانی وەک تیکتۆک و سناپ چات وکڵەپ هاوس زۆر خێراتر گەشەیان کردوە .

ئێستا ( سناپ چات ) 265 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی ڕۆژانەی هەیە ، کە زیاترە لە بەکارهێنەرانی تویتەر کەژمارەیان 192 ملیۆن دەبێت . تیکتۆک ، لە ساڵی 2018دا بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ئەمریکا دا بەکارهێنراوە و هەرچەندا بە شێوەیەکی بەردەوام ژمارەی بەکارهێنەرانی بڵاوناکاتەوە،بەڵام لە پاییزی ڕابردوودا ڕایگەیاند، کە نزیکەی 50 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی ڕۆژانەی لە ئەمریکادا هەیە ، کڵەپ هاوس 11 مانگە 10 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

جاک دۆرسی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە تویتەر ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکدا بۆ شیکردنەوەی پیشەسازی و وەبەرهێنان گوتی ” لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا تویتەر هەوڵیداوە ڕۆژانە بە لایەنی کەمەوە 64 ٪ بۆ 315 ملیۆن بەکارهێنەری چالاک زیاد بکات و ، نوێگەری زیاتر بڵاوبکاتەوە بۆ ڕای گشتی و ، لانی کەم داهاتی ساڵانەی خۆی دوو هێندە بکات “.

فەرمانبەرانی بەشی جێبەجێکردنی تویتەر ده ڵێن ” زۆر درەنگە بۆ گۆڕانکاری ” ، دۆرسی، وتی:” ئەوە پەیوەندی بەم سێ ڕەخنەیەوە هەیە: ئێمە هێواشین، داهێنەر نین، متمانەمان پێ ناکرێت”.

لەم ساڵانەی دواییدا دۆرسی هەوڵیداوە کۆمپانیاکە زیاترفراوان بکات و خزمەتگوزاری زیاتر پیشکەشبکات دیارترینیان زیادکردنی ژمارەی پیتەکانە بۆ تویت کردن کە دەگاتە 280. ،بەڵام تویتەر ماوەیەکی زۆرە گۆڕانکاری نەکردوە و . سەرکردایەتی تیمی گەشەپێدانی بەرهەمی کۆمپانیاکە بەردەوام لەگۆڕاندا بووە ، ئەو گۆڕانکاریە بچووکانەی کە تویتەر توانیویەتی بیکات زۆرجار لەلایەن بەکارهێنەرەکانەوە گاڵتەی پێکراوە .

پاش ئەوەی لە ساڵی 2018 دا پیکبور پۆستی بەڕێوەبردنی بەرهەمهێنانی گرتەدەست ، زۆرجار پیکبور گاڵتەی دەکرد کە دەیگوت کە ئەمیش وەک بەڕێوبەرەکانی پیش خۆی دەردەکرێت .

تویتەر، کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیادکردووە، لەوانە بەشی هەواڵنامە و (Story) بەناوی “Activities” و ئامرازەکانی چاودێری کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ دیاریکردنی ئەوەی کێ دەتوانێت وەڵامی تۆیتەکانی بداتەوە و چاتی دەنگی ڕاستەوخۆ بە ناوی (ٍSpaces).

هەروەها تۆڕەکەی نوێ کردەوە، کە لە ڕۆژانی سەرەتای تویتەردا دروست کرابوو، پێش ئەوەی خزمەتگوزاریەکانی کۆمپیوتەری Cloud ی مۆدێرن بە شێوەیەکی بەرفراوان لەبەردەستدا بێت، هەروەها کۆمپانیاکە تاقیکردنەوە لەسەرئەو بەرهەمانە دەکات کەپێویستیان بە (subscribe)هەیە ، وەک بەشی هەواڵنامە کە یارمەتی بەشداربوان دەدات لە تویتەر پارە پەیدا بکەن .

ئیستێر کرافۆرد ، بەڕێوەبەری سەرەکی بەرهەمهێنانی تویتەر گوتی ” ئەو گۆڕانکاریەی تویتەرپێیدا تێدەپەڕێت لە ئێستادا ئەوەیە کە زۆر شتی جیاواز هەیە کە تویتەر دەیهەوێت تاقیبکاتەوە ” . کراوفۆرد بەشداری کردووە لە دروستکردنی ڤیدێۆی کۆمەڵایەی(Squad)، کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا لە تویتەرەوە زیادیکردوەو وتیشی ” لەڕاستیدا خەڵک زۆر حەزیان بە تاقیکردنەوەکەمان هەیە”.

ڕۆژی پێنجشەممە تویتەر پێشنیاری زیادکردنی گروپەهاوبەشەکان و (super follower) کرد ، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەشداری لە بڵاوکراوەنوێیەکانی ئەوانیتردا بکەن ، کۆمپانیاکە گوتیشی تیمی ئەندازیاری لەو ناوچانە دائەمەزرێنین کە پلانی گەشەکردنمان هەیەتێیدا ، وەک هیندستان و ئەفریقا .

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button