به‌ وێنه‌… گواستنەوەی یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عێراق

لڤین: گواستنەوەی یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە وڵاتی چینەوە بۆ عێراق دەستیپێکرد.

دوای ئەوەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، دوێنێ رایگه‌یاند: کە یەکەم كاروانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌گاته‌ عێراق، ئەمڕۆ وێنەی ئەو فڕۆکەیەی بڵاوکردەوە، كه‌ یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ عێراق و لە وێنەکاندا چۆنیەتی گواستنەوەى ڤاکسینی سینوفارمی چینی دەبینرێت کە عێراق گرێبەستی بەدەستهێنانی لەگەڵدا کردبوو.

هەروەها عێراق گرێبەستیشی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بە بڕی هەشت ملیۆن دۆلار کردوە، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بگاتە بەغدا و جگە لەو دوو کۆمپانیایەش لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازینکاش عێراق گرێبەستی کردوە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە سێ ملیۆن و (500) هەزار ژەمە ڤاکسین بگاتە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button