لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ئاگر کەوتەوە و 3 کەس مردن و 35 کەسیش برینداربوون

لڤین: لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ئاگر کەوتەوە و لە ئەنجامدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 35 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە کامپی هۆلی سەر بە شاری حەسەکە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە کەسوکاری چەکدارانی داعشی تێدایە و پێکدێن لە پەنابەرانی عێراقی و سوری، لە کاتی بەڕێوە چوونی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ئاگر کەوتەوە.

لەبارەی ڕوداوەکەوە ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی کردەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوومنداڵ و ژنێکن و 35کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوای رووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی پارێزگای حەسەکە و برینی 10 کەسیان سەختە و تەندروستیان ناجێگیرە.

کامپی هۆل لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور رۆژهەڵاتی سوریاوە بەڕێوەدەبرێت و نزیکەی 62هەزار کەسی تێدا دەژی کە 90٪ یان ژن ومنداڵی خێزانی چەکدارە داعشەکانن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button