حەشدی شەعبی لە سەر هێرشەکەی کۆرمۆر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە

لڤین:

لە  ڕاگەیەندراوێكیدا حەشدی شەعبیدا هاتووە کە عێراق بە باوردۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستی بەوەش هەیە هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارانە مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆخەدا بکەن.

حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر ڕایگەیاندووە کە کارێکی تێکدەرانەیە و دەستی لایەنە دەرەکییەکانی بۆ دوژمنایەتی گەلی عێراق لە پشتەوەیە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو هێرشانەش بە ئامانجی تێکدانی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی عێراق دەبینرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button