سەفین مەلا قەرە:گۆڕان بزوتنەوەیەکى جەماوەریى زیندوە

لڤین:

سەفین مەلا قەرە، رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەى گۆڕان هێزى چینە جیاجیاکانە و ئەو هێزەیە کە گوزارشت لە بۆچون و موعاناتى خەڵک دەکات، ئەو گۆڕانخوازانەى لەم پڕۆژەیەدابون و بەردەوامن پێویستە شانازى بە خۆتانەوە بکەن، چونکە لەناو پڕۆژەیەکى سیاسى سەر مەشقدا کارتان کردوە کە کاریگەرییەکى گەورەى لە فەزاى دیموکراتى و سیاسى دروستکرد.

سەفین مەلا قەرە، هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان و تێکۆشەرى دێرین لە کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى کۆنفڕانسى نیشتیمانى لەگەڵ ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى هەولێر و هەڵسوڕاوانى سنورەکە، ئاماژەى بەوە کرد کە هەریەکە لە گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوان لە هەمو ئاستەکان، رەخنە و تێبینی و مافمان هەیە، بەڵام ئەرکیشمان کەوتوەتە سەر شان و پێویستە سود لە ئەزمونى رابردومان وەربگرین، “بۆیە لێرەین رەخنە و سەرنج و تێبینى ئێوە، وەک گۆڕانخوازانى هەولێر بە هەند وەردەگرین بۆ داڕشتنەوەى سیاسەت و خۆ نوێکردنەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ، چونکە هەولێر بۆ ئێمە گرنگە و هەمو گۆڕانکارییەک لە هەولێرەوە دەست پێدەکات”.

وتیشى: گۆڕان بزوتنەوەیەکى جەماوەریى زیندوە و بەردەوامیی دەدات بە هەنگاو و هەوڵەکانى بۆ جێبەجێکردنى بەرنامە و بنەماکانى لە خزمەتى خەڵک و پڕۆسەى چاکسازى و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا، ئێوە وەک گۆڕانخوازانى شارى هەولێر پێویستە شانازى بە خۆتانەوە بکەن، کە لەناو پڕۆژەیەکى سیاسى سەر مەشقدا کارتان کردوە تائێستا هیچ هێزێکى سیاسى نەیتوانیوە پێى بگات و تێى بپەڕێنێت نە لە بەرنامەى سیاسى نە لە کاریگەرییەکەى و نە لەو گۆڕانکاریانەى لە ژیانى سیاسى کردویەتى.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button