یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

لڤین:

ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد.

نوسینگەی راگەیاندنی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە (2022/7/10) یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

دیاریکردنی رۆژەکانی جەژن لە نێوان سوننە و شیعەدا جیاوازە، سوننەکان پشت بە بینینی مانگ دەبەستن و لەگەڵ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی زیلحەجە وادەی جەژنی قوربان دیاریدەکەن، بەڵام شیعەکان چاوەڕێی فەتوای مەرجەعەکەیان دەکەن و لەو رۆژەدا ئاهەنگی جەژن دەگێڕن،

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button