“دڵنیابن حه‌ق سه‌رده‌كه‌وێت”

وەرگیراوە لە فەیسبووکی ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د هێرشه بۆسه‌ر ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز و كلتورێكی سواوی عه‌قڵیه‌تێكی شكست خواردوه، دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی پشت ئه‌م ڕوداوه گرنگترین كارێكه كه به‌شێك له متمانه‌ی هێزی ئه‌منی بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌م هه‌وڵانه و هه‌وڵه‌كانی هاوشێوه‌ی بۆ ده‌مكوت و سه‌ركوتكردنی ئازادیخوازانه.
ئه‌وانه‌ی ده‌نگی حه‌ق به‌رز ده‌كه‌نه‌وه باش ده‌زانن كه ڕێگه‌یه‌كی سه‌ختیان هه‌ڵبژاردوه ئه‌گه‌ر هێز و ده‌سته‌و تاقمێك به‌هیوابن به‌م هه‌وڵه نه‌زۆكانه ده‌نگه بڵنده‌كان كپ بكه‌ن هه‌ڵه‌ن، دڵنیابن حه‌ق سه‌رده‌كه‌وێت.