حکومەتی هەرێم: ئەنجامی باش لەبارەی موشەک بارانەکەی هەولێر بەدەستهاتوون

لڤین: حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامی باش لەبارەی هێرشە موشەکیەکەی هەولێر بەدەستهاتوون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازی لە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ کردووە و پێکەوە کۆبوونەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کراوە.
حکومەتی هەرێم، بەبێ ئەوەی باس لەو ئەنجامانە بکات کە بەدەستهاتوون ڕایگەیاندووە کە “لەسەر پرسی هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر، بەهۆی هەماهەنگیی باشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ئەنجامی باش بەدەستهاتوون”.
كاتژمێر 9:30 ی شهوی 2021/2/15، چهند مووشهكێك بهر فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر و چهند گهڕهكێكی شاری ههولێر كهوتن، له ئهنجامدا کەسێک گیانی له دهستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون و دوای چەند ڕۆژێکیش یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.