فوئاد حوسێن و محەمەد جەواد زەریف کۆبوونەوە

لڤین: لە میانی سەردانەکەی بۆ تاران فوئاد حوسێن، لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، کۆبووە و گفتوگۆیان لە بارەی رەوشی ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەوە کرد.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە تویتێکدا بڵاویکردەوە کە لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێکراون، ھەروەھا پێشھاتەکانی رەوشی ھەرێمی و نێودەوڵەتی و رەنگدانەوەی ئەو پێشھاتانە لەسەر بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لەم مانگەدا جارێکی دیکە گەیشتەوە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لە ماوەی یەک ڕۆژی سەردانەکەیدا چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.