چیرۆکی ئەو کچەی هەموو جیهانی توشی شۆک کرد!

دیانا، لە پاککردنەوەی تەوالێتەوە بۆ بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا

لڤینـ گۆران دوکانی: دیانا ئەو کچەیە کە لە پاککردنەوەی تەوالێتەوە بۆ بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا هەنگاوی ناو، هەفتەی ڕابردووش بە تۆمارکردنی ڕووداوێکی مێژووی  هەموو جیهانی توشی شۆک و سەرسامی کرد.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئاژانسی ناسا کەشتی پێرسەڤیرەنسی بەسەرکەوتووی گەیاندە سەر هەسارەی مەریخ، ئەم هەواڵە و بڵاوبونەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانی هەسارەی مەریخ بووە جێگەی مشتومڕی هەموو جیهان، تائێرە ڕووداوەکان ئاساین، بەڵام ئەوەی جیهانی توشی سەرسامی کرد چیرۆکێکی گەورە لەپشت ئەم سەرکەوتنەی ئاژانسی ناساوە هەیە.

لەڕێگەی ئەم چیرۆکەوە ئەمریکیەکان بەهەموو جیهان دەڵێن: “بۆ ئێمە گرنگ نیە تۆ کێیت و لەکام کۆمەڵگەیەوە هاتویت بۆ ئەمریکا، ئەوەی بۆئێمە گرنگە تۆ چیت لەهەگبەدایە بۆ گەلی ئەمریکا؟”، هەروەها ئەم چیرۆکە بەئاشکرا ئەوەمان پێدەڵێت: “هێزو گەورەیی ئەم وڵاتە لەوەدایە هەمیشە وێڵەبە بە دوای فکرو عەقڵە شایستە و شیاوەکانی جیهاندا!

مرۆڤی ژیرو هۆشمەند لای ئەمریکییەکان هەتا چانسی ئەوەی هەیە باڵاترین پۆست لەهەستیارترین ئاژانسی وڵات بەدەست بێنێت کەئاژانسی ناسایە.

دیانا تروهیۆ، ئەو کچەی لەتەمەنی 17 ساڵیدا لەشاری کاڵی وڵاتی کۆڵۆمبیاوە چووە ئەمریکا و تەنها 300$ دۆلاری پێبوو، ئەو زمانی ئینگلیزی نازانێت، بۆیە سەرەتا لەشوێنێکدا کاری پاککەرەوە دەکات بۆ بژێوی ڕۆژانەی خۆیی و پارەی خوێندنەکەی، دواتر لەساڵی 2007 پەیوەندی بەئاژانسی ناساوە دەکات و دواجار دیانا بووە بەڕێوەبەری فڕینی کەشتی پێرسەڤیرەنسی ئاژانسی ناسا کە هەفتەی ڕابردوو لەسەر مەریخ نیشتەوە و لەمێژووی مرۆڤایەتیدا گەورەترین سەرکەوتنی زانستی گەردوونی تۆمارکرد!

دیانا بەوردی باسی چیرۆکەکانی ژیانی خۆی دەکات لەڕۆژە سەختەکاندا، هەر لەوکاتەی بەهۆی سروشتی کارەکەیەوە کەکاری پاکەرەوەبووە و ڕۆژانە چەندین تەوالێتی پاککردۆتەوە تاکو سەردەمی خوێندنی لەزانکۆی فلۆریدا و دواتر سەرکەوتنە مەزنەکەی بوون بە بەڕێوەبەری گەورەترین کەشتی ئاژانسی ناسا بۆسەر هەسارەی مەریخ،…!

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button