کاریگەری خراپی پەروەردەکردن

دیاردەی بەدڕەوشتی لە کۆمەڵگا ئیستا لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارە بەپێی ئەو حاڵەتانەی دەیبینم لەپزیشکی دادوەریی، ترسناکیشی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری ئەو بەدڕەوشتییە لەسەر تاک و کۆمەڵ، مانای چییە بەدڕەوشتی؟ باسی ئەو کێشە گەورانە دەکەم کە دێنە لای ئێمە لەپزیشکی دادوەری.

کۆمەڵێک گەنج لەسەر داب و نەریتی کۆمەڵ لادەدەن و کاری وا دەکەن کە لە یاسای کۆمەڵگا دەچێتە دەرەوە بەڵام لەبیر نەکەین زۆربەی گەنجەکانمان لەسەر داب و نەریت دەڕۆن و ڕەوشتیان زۆر بەرزە، لێرە پرسیاریک دێتە ئارا، ئایا هۆکاری ئەوە چییە؟ بە ئەکیدی لەخۆیەوە دروست نەبووە هۆکاری هەیە:

– خیێزان و خراپی پەروەردەی خێزان چونکە منداڵ وەک کاغەزێکی سپییە دایک و باوک لەسەری دەنوسن کەواتە چی دەبێت ئەگەر هەوڵبدەین لەگەڵ منداڵەکان و فیری هوشیاریان بکەین بەپیی تەمەن و بەشێوەیەکی زانستی سنوردار بۆ ئەوەی تووشی ئەو هەڵانە نەبن کە دەگەنە پزیشکی دادوەری یان فیری یەکسانی جێندەریان بکەین یان فێری راستگۆیی و ڕەوشتی جوانی ترییان بکەین واتا هەوڵبدەین نەوەیەکی تەندروست پێکبێنین.

– نەبوونی کەسێک لەخێزان کە ببێتە نمونەی ڕەوشتی بەرز لە خێزان چونکە منداڵ تەماشای دایک و باوکی دەکات.

– نەبوونی کۆبونەوەی خێزان لەسەر هەمان خوان گفتۆگۆنەکەن و منداڵەکان باسی ڕۆژانەی خۆیان بکەن بۆ دایک و باوکیان.

– نەبونی یاسای سزاو پاداشت بۆ منداڵ واتە فێریان بکەین کە لە حاڵەتی کاری باش پاداشت دەکرێن و لە کاری خراپ سزا دەدرێن.

– بوونی تەکنەلۆجیاو سوشیال میدیا بێسانسۆر.

– نەبوونی پەروەردەیەکی باش لە قوتابخانەکان خۆی بنەما دەبێت پەروەردە پێش زانست بیت.

چارەسەری ئەوانەش بەوە دەبێت:

لەقوتابخانەکان سیستەمێکی پوخت و جوان هەبێت بۆ پەروەردە.

لەگەڵ ئەوەش کۆنترۆڵکردنی زنجیرە دراماکان و سوشیال میدیا بەوەی دایک و باوک ئاگاداری منداڵەکان بن کە سەیری چی دەکەن و جگە لەوەش چارەسەری ئەو خاڵانەی سەروە. ئەوەی باسم کرد لەهەموو خیزانێک نییە بە ئەکیدی خیزانی زۆر رۆشەنبیریش هەن کە دەزانن چۆن منداڵ پەروەردە بکەن..

بەپێی ئەو ١١ ساڵ کارکردنەم لەناو کێشەی خەڵک وەک پزیشکێک ئەوانە فێربووم وەک ئەرکی سەر شانمی دەبینم کۆمەڵگا هۆشیار بکەمەوە لەمەترسییەکانی کە لەسەر منداڵەکانمان دروست دەبێت.

* دکتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن

پسپۆری پزیشکی دادوەری

مامۆستا لەکۆلێژی پزیشکی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button