بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین: بارەگای بارزانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمساڵ مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی “مەزاری نەمران” بەڕێوەناچێت.
ئەمە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:
بارەگای بارزانی:
بەهۆی كۆرۆناوە مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی مەزاری نەمران بەڕێوە ناچێت
ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە
لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادەكانی مانگی ئادار، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست و هەموو چین و توێژەكان دەكەین كە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ئەمساڵ مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی هاوڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوە ناچێت.
وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ گشت لایەك دەخوازین.
بارەگای بارزانی
٢٧ـی شوباتی ٢٠٢١