پاکیزەیی کچ

دوو گەنجی جوان
فەرموو بۆ هاتوون کێشەتان چییە؟

پیاوەکە: دکتۆرە من نزیکەی سالێکە ئەم کچەم گواستۆتەوە شەوی یەکەم نیشانی نەبوو من لەو کاتەوە دلم توندە مێشکم ئەو کچەی بەخراپ دادەنیت..

دایکی کورەکە :راست دەکات دکتۆرە ئەتو رازی کچی وا لۆ کورت بخوازی.! زەمانی من دەبوایە پرۆک پیشانی داکی کوڕەکەی بدەین ئێستا هیچیان بەمن پیشان نەدا ئەوە نزیکەی سالێکە…(پشکنینی هاوسەرگیری بۆ پەردەی کچینی دەبیت زوو بکریت واتا کەمتر لە هەفتەیەک)

قسەم ئاراستەی دایکەکە کرد وتم لە بیداتەوە بریارت داوە ئەو کچە خراپە بەس لەبەر ئەو خوێنە؟کە ئەوە نهێنی نێوان دوو هاوسەرە و هیج پەیوەندی بە تۆی بەریز نییە. دوای قسەم ئاراستەی کورەکە کرد خێرە ئەو ماوە وەستاوی؟؟هیج وەڵام نەبوو

سەیرم دیت بە کۆمەڵگایەک کە پاکیزەیی کچ دەبەستیتەوە بە پەردەی کچینی من وەک پسپۆری پزیشکی دادوەری ئەم بابەتە دەخەمە ڕوو کە پسپۆری خۆمانە پشکنینی پەردەی کچینی..ئایا ئەو بەستنەوەی کچان دەگەریتەوە بۆ کلتور ؟ یان بۆ نەبونی رۆشنبیری یان دەگەریتەوە بۆ نەبونی زانیاری لەسەر ئەو بابەتە؟یان بە عەیبەکردنی ئەو وشەیە؟بەس من دەمەوی تێبگەم ئەوە عەیبە کە نەزانی پاکیزەی کچ مانای پەردەی کچینی نییە یان ئەوە عەیبە کە کێشە لەسەر ئەو بابەتە ڕووبدات؟؟

زۆر جۆر پەردەی کچێنی هەیە کە خوێن نابینی واتا ئەوە لە زگماکەوە ئەوهایە خوا وای دروست کردووە دەستی کەسی تیدا نییە؟؟؟ ئایا ئەوە واتای ئەوەیە ئەو کچە پاکیزە نییە؟؟نەخێر هەرگیز وانییە…پەردەی کچینی لەهەندێ حالاتی دەست درێژی سێکسی گرنگە کە بەڵگەیە تاوان روویداوە ئەگەر نا لەرووی تەندروستی هیج ئیعتیباری بۆ ناکریت.

زۆر کچ هەیە بەربۆتەوە یان وەرزشیکی قورسی کردووە یان زەبریکی دەرەکی وای کردووە پەردەی کچینی نەمینی یان دەست دریژی سێکسی کراوەتە سەربە مندالی لە لایەن کەسیکی نەخۆش ئەوە مانای وایە ئەو کچە پاکیزە نییە؟ نەخیر هەرگیز وانییە..

با هەموومان هەوڵبدەین وشەی پاکیزەیی کچ جیا بکەینەوە لە پەردەی کچینی کە لە رووی زانستیشەوە لیک جیاوازن..بۆ وا بکەین خۆمان هاندەر بین کچەکانمان پەنا ببەنە بەر چاکردنەوەی پەردەی کجینی کە لێرە بە هیچ شیوەیەک لیی نازانن..

ئەویش تەنها لە ترسی کۆمەلگا وا دەکەن بەداخەوە خۆمان بازاری ئەو کەسانە خۆش دەکەین کە بازرگانی بەو بابەتە دەکەن. کلتورمان وای کردووه زۆر شت بە ئافرەت دەکریت کە کلتورە پەیوەندی نییە بە ئایین و زانست ئافرەت هەندێ جار لەسە هیج و بێگوناح راست دەکوژری؟ نەلێن هەلەی کردووە کوا لە چ یاساییەکی دونیا باس کراوە ئافرەت بکوژریت؟ ئیمەی موسلمان ڕێنیشاندەرمان قورئانی پیرۆزە ئایا لە قورئان باسی پەردەی کچینی کراوە؟ ئایا لە فەرموودەی پێغەمبەر باسی پاکیزیی کچ کراوە کە ببەستریت بە پەردەی کچینی؟یان باس کراوە کچ بکوژریت ئەگەر خوێنی نەبینی؟ کلتور و ئایین زۆر جیاوازن ..کەواتە تەماشا بکەن ئایین و زانست یەک دەگرن بەلام کلتور پێچەوانەیە.بەپیی پرسینم لە مامۆستایانی ئایینی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام باسی پەردەی کجینی نەکراوە.

کەواتە ئەوەی روودەدا لە کۆمەلگا سەبارەت بە ئافرەت کارەساتە بەداخەوە….

نوسەری ئەم بابەتە، پسپۆری پزیشکی دادوەریە و مامۆستایە لە کۆلیژی پزیشکی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button