لە خۆپیشاندانی ناسرییەدا 2 خۆپیشاندەر كوژران و 147 برینداربوون

لڤین: لە خۆپیشاندانی شاری ناسرییەدا، دوو خۆپیشاندەر كوژران و 147كەسیش بریندار بوون.
لەگەڵ هەوڵەكانی حكومەت بۆ هێوركردنەوەی دۆخی پارێزگای زیقار و بەتایبەت شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگاكە، دوێنێ خۆپێشاندان دەستی پێكردەوە.
بە پێی میدیا عێراقییەكان، خۆپێشاندەرانی ناسرییە، خۆپێشاندەران چوونە بەردەم باڵەخانەی پارێزگاو دوای ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەكان، خۆپێشاندەران چوونەتە نێو باڵەخانەی پارێزگا و سووربوون لەسەر داواكارییەكانیان كە دیارترینیان دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگارە.
بەگوێرەی ئامارەکان دوو خۆپێشاندەر كوژراون و 147 كەسیش لە خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، برینداربوون .
چەند ڕۆژێكە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی فراوان لە پارێزگای زیقاڕ دەستی پێكردوە و خۆپێشاندەران داوا دەكەن، پارێزگار لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە و گۆڕانكاری لە پۆستە حكومییەكانی دیكەی ئەو پارێزگایەدا بكرێت.