فراكسیۆنی گۆڕان داوادەکات حکومەتی ھەرێم سەر و ماڵی ھاوڵاتیان بپارێزێت

لڤین: دژی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق و بریندارکردنی، فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و داوادەکات حکومەتی ھەرێم دڵنیایی بداتە ھاوڵاتیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی پەرلەمانتاران و ھاوڵاتیان لەھەر دەستدرێژی و توندوتیژیەک و تاوانکاران ڕادەستی دادگا بکرێن.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

بەناوی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە ناڕەوایە دەکەین کە ئێوارەی ئەمڕۆ کرایە سەر دکتۆر غالب محەمەد، لە ئەنجومەنی  نوێنەرانی عیراق لەسەر لیستی گۆڕان .

داواکارین حکومەتی ھەرێم دڵنیایی بداتە ھاوڵاتیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی پەرلەمانتاران و ھاوڵاتیانی کوردستان لەھەر دەستدرێژی و توندوتیژیەک، تاوانکاران ڕادەستی دادگا بکرێن و یاسا سەروەر بێت لە سزادانیان .

فراکسیۆنی گۆڕان

٢٦/٢/٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button