هێزی هاوپهیمانان له عێراق خرایه حاڵهتی ئامادهباشییهوه

لڤین: دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بۆ بهرپهرچدانهوهی ههر هێرشێكی لهناكاو خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، ئاشکرایکرد، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بە تایبەت لە بنکەی ئاسمانی بەلەد، لە باکووری بەغدا، تەنها لە کاتژمێر 6:30 ئێوارە بۆ پێنجی بەیانی چالاکی پێویست ئەنجام دەدەن.
گرتنە بەری ئەو ڕێکارە وەک هەنگاوێکی خۆپارێزییە، لە بەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێک لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە، بەتایبەت دوای بۆردوومانە ئاسمانییەکەی ئەمریکا، بۆ سەر هەردوو گروپی کەتائیب حزبوڵڵا و سەیدولشوهەدا، لە سنوری سوریا – عیراق، کە لە بەرەبەیانی دوێنێدا ئەنجامیدا.