لە هەولێر بەرپرسێكی باڵای داعش دەستگیركرا

لڤین: لە سنوری پارێزگای هەولێر بەرپرسی شانەی قەناس بەدەستەكانی داعش دەستگیركرا.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، بڵاویکردەوە بەشار عەدوانی، بەرپرسی شانەی قەناس بەدەستەكانی داعش لە ناوچەكانی باشوری عێراق، دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

سەرچاوە هەواڵیەکە ئاشکراشیکردووە کە ماوەیەك بووە دەزگای هەواڵگری عێراقی بەدوای ئەو كەسەوە بووە و چاودێری كردووە كە هاتووچۆی زۆری هەبووە لە نێوان فەلوجە، هیت و موسڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button