كه‌شناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێش ره‌شه‌با به‌رده‌وام ده‌بێت

لڤین: كه‌شناسی هه‌رێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ڕاگەیاند و بەگوێرەی پێشبینییەکان ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه بەشێوەی لەسەرخۆ و مامناوەند بە خێرایی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەردەوام دەبێت.