لە بۆردومانێکی ئەمریکادا ١٧ چەکداری نزیک لە ئێران کوژران

لڤین: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سەر سنوری عێراق – سوریا بۆردومانی گروپێکی چەکداری نزیك لە ئێرانیان کرد کە لە عێراقەوە دەیانویست بچنە سوریا و لە ئاکامدا ١٧ چەکداری گروپەکە کوژراون و سێ بارهەڵگری چەکیش لەناوبران.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دەروازەی ئەلبوکمال، لەسەر سنوری سوریا- عێراق، بۆردومانی گروپێکی چەکداری نزیك لە ئێرانییان کردووە کە لە عێراقەوە دەیانویست بچنە سوریا.

ڕوانگەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بە هۆی بۆردومانەکەوە ١٧ چەکداری گروپەکە کوژران و سێ بارهەڵگری چەکیش کە لە عێراقەوە دەبرانە سوریا سوتێنران و لەناوبراون.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامانجی بۆردومانەکە ڕێگەنەدان بووە بە تێپەڕبوونی گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران بۆ ناو سوریا.

ئەمەش یەکەم گورزی ئەمریکایە لەو سنورە لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەدرێت لەو سنورە لە دوای دەست بەکاربوونی ئیدارەکەی بایدنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button