وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە سیاسەتمەدارێکی کوردیان رادەستی تورکیا کردبێتەوە

لڤین: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەریم رەتیدەکاتەوە سیاسەتمەدارێکی باکوری کوردستانیان رادەستی تورکیا کردبێتەوە و دەشڵێت ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە.
دوای ئەوەی دوینێ هەواڵی رادەستکردنەوەی سیاسەتمەدارێکی باکوری کوردستان لەیان ئاسایشی پارتیەوە بڵاوکرایەوە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە رایگەیاند: گوایا کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنوری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا . ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەوەشی وتووە “بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان . بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە”.
وەزارەتەکە هەرچەندە وەڵامەکە بەراست نازانێت بەڵام رەتینەکردووەتەوە ئەو سیاسەتمەدارەی باکوری کوردستان چۆن لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکراوە یان گەڕاوەتەوە تورکیا.