له ‌دهۆك گردبوونەوەی ناڕەزایی پێشمەرگە دەستیپێکرد

لڤین: له ‌دهۆك گردبونه‌وه‌ی بەشێک لە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستیپێكرد و داواده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌، ئه‌وانیش ئەم مانگە سێ موچه‌یان پێبدرێت….

دوای ئەوەی ڕاگەیەندرا لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەم مانگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن، ئەوەش ناڕەزایی لە ناو بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەدا دروستکردووە و ئەوانیش داوای سێ مووچە دەکەن.

لە ئێستادا فەوجی یەکی لیوای ١٢ی هێزەکانی پێشمەرگە لە دهۆک گردبوونەتەوە و داوادەکەن هاوشێوەی لیوا هاوبەشەکان سێ مووچەیان بەسەریەكەوە پێبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button