کارنامەی کۆبوونەوەکەی حکومەتی هەرێم ئاشکرا کرا

لڤین: کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021 گفتوگۆی لەسەر بکرێت و ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن بدرێت، هاوکات چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاشکرایکرد کە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم، ئەمڕۆ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه ساز ده‌كات:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م:
خستنه‌رووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021.
بڕگه‌ی دووه‌م:
- خستنه‌ڕووی پێشنووسی ئه‌م پڕۆژه یاسا و په‌یڕه‌وانه:
- پێشنووسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پێشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی).
- پێشنووسی پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
- ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن.
- پێشنووسی پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.