پێدانی ڤیزا له کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی رادەگیرێت

لڤین: کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی پێدانی ڤیزای ڕاگرت و کونسوڵخانەکە لە ئاگاداریی نامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە ڤیزا نادەن بە هاوڵاتیان.
ماڵپەڕی فەرمی کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، لەزاری مەهدی شوشتەری، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، رایگەیاند: بەهۆی راگرتنی هاتووچۆی گه‌شتیاریی لە سنووری باشماخ و پەروێزخانەوە، پێدانی ڤیزا له کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 25ی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت.
کونسوڵی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی ئێرانی ئاگادار ده‌کەینه‌وه، که به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنای پارێزگای کوردستان، هاتووچۆی گه‌شتیاران له سنووری باشماخ له رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی شوباتی 2021 زاینی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت”
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنای پارێزگای کرماشان هاتوچۆی هاوڵاتیان له سنوری دەروازەی په‌روێزخان راگیرا.
بەپێی زانیارییەکان سنوری هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاته‌کانیان کراوه ده‌بێت، هاوکات، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنووره‌کانه‌وه به ره‌چاوکردنی ڕێکارە ته‌ندروستیه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت.