پەروەردەی شارێک فۆڕمی دامەزرانی وانەبێژی بڵاو کردەوە

لڤین: بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، فۆڕمی دامەزراندی تایبەت بە وانەبێژی بڵاوکردەوە و داواکارییەکیشی لەو کەسانە هەیە کە فۆرمەکە پر دەکەنەوە.
ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر فۆڕمی وانەبێژی بڵاوکردەوە و داوای کردووە کە ئەو دەرچووانەی دەیانەوێت ببن بە وانەبێژ، پێویستە لە سنووری ئەو پەروەردانەی كە داوای وانەبێژیان كردووە، فۆڕمەکە پڕ بكەنەوە.
پەروەردەی هەولێر روونیشیکردووەتەوە کە وەرگرتنی وانەبێژ لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵەوە دەبێت.