كونسوڵخانەی ئەمریكا: كاردەكەین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان بتوانن بێ ترس کاربکەن

لڤین: كونسڵخانەی ئەمریكا لە هەولیر ڕایگەیاند، كاردەكەین بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ڕۆژنامەنووسانی هەرێم بتوانن بە بێ كۆتوو بەند و ترس لە تۆڵەلێسەندنەوە كارەكانیان بكەن.
ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی خولێك لە چوارچێوەی “پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسی پێكهاتەكان”، كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئێرن شیمەڵ، سەرۆكی بەشی كاروباری گشتی لە كونسڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، رایگەیاند ئەم راهێنانە نمونەیەكی ترە لە نیشاندانی پابەندییەكانمان بەرامبەر پێكهاتەكان و مافەكانیان هەروەها پابەندبوونی بێ چەندوچوومان بۆ رۆژنامەنوسان و راگەیاندنی ئازاد.
لەدرێژی قسەکانیدا ئەو بەرپرسەی کونسوڵخانەی هەولێر، وتی: “کونسوڵخانەکەمان، بەردەوام شانبەشانی رۆژنامەنوسان كاردەكەین بۆ دڵنیابوون لەوەی كە بتوانن بە بێ كۆتووبەند یاخود ترس لە تۆڵەلێسەندنەوە، كارەكانیان بكەن”.
پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی دەكات، تا ئێستا راهێنانی بە ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسانی هەولێر، دهۆك و سلێمانی کردووە، ئەمرۆش راهێنانی رۆژنامەنوسانی كەركوك و گەرمیان دەستپێكرد.