حکومەت داواکاریی پارێزگاکانی بە بەهای زیاتر لە 349 ملیار دینار پەسەند کرد

لڤین: حکومەتی هەرێمی کوردستان، داواکاریی پارێزگاکانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانیی پارێزگاکان و ئەو پڕۆژانەی وەزارەتەکان لە پارێزگاکان ئەنجامی دەدەن بە بەهای زیاتر لە 349 ملیار دینار پەسەند کرد.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان دەربارەی کێشە و گرفتە کارگێڕیی و داراییەکانی پارێزگاکان و پلانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی 2021 کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پلانی پارێزگاکان، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانیی پارێزگاکان و ئەو پڕۆژانەی وەزارەتەکان لە پارێزگاکان ئەنجامی دەدەن لە سێکتەرەکانی ( شارەوانی ، کارەبا ، تەندروستی ، کشتوکاڵ ، پەروەردە و ڕێگاوبان) بۆ ساڵی 2021 پەسەند کران کە گوژمەکەی سێسەد و چل نۆ ملیار و حەوت سەد و دوو ملیۆن دینارە، کە بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ پارێزگاکان تەرخانکراوە:
- پارێزگای سلێمانی :
114,350,000,000 سەد و چواردە ملیار و سێسەد و پەنجا ملیۆن دینار
- پارێزگای هەڵەبجە :
30,000,000,000 سی ملیار دینار .
- پارێزگای هەولێر :
000 ,128,352,000 سەدو بیست و هەشت ملیار و سێسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار.
- پارێزگای دهۆک :
77,000,000,000 حەفتا و حەفت ملیار دینار .
کۆی گشتی : 349,702,000,000 سێسەد و چل نۆ ملیار و حەفسەد و دوو ملیۆن دینار.