وەزیری تەندروستی هەرێم: توشبوون بە کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە

لڤین:
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد کە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە، حاڵەتەکانی گومانلێکراو بە توشبون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش دڵنیاکراوەتەوە کە بوونی هەیە و ڕۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هاوڵاتیانی کردووە، ئاشکرایکرد کە “ژمارە و ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە، حاڵەتەکانی گومانلێکراو بە توشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دڵنیاکرایەوە، کە بوونی هەیە و رۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە”.
وەزیری تەندروستی هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت: “تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن، لەبەرکردنی ماسک و دورکەوتنەوە لەیەکتر تا ئێستاش گرنگترن ڕێکاری خۆپارێزییە، هەموومان پێکەوه دەتوانین دۆخەکە تێپەڕێنین”.