دیوی پشتەوەی دەرکەوتنەوەی ڕەغدی سەدام چیبوو؟

لڤین:

ڕۆژنامەنووسێک هۆکارەکانی دەرکەوتنەوەی ڕەغد سەدام حسێن، دوای 15 ساڵ لە شاشەی کەناڵێکی عەرەبیی و ئامانجەکانی دەرکەوتنەکە لەمکاتەدا و ئەو لایەنانەی بە چاوپێکەوتنەکە نیگەرانبوون دەخاتەڕوو.

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ڕەغد سەدام حسێن، کچی سەرۆکی پێشووی ڕژێمی بەعس، لە کە ناڵی عەرەبییە، لە دوای 18 ساڵ لە ڕووخانی رژێمی بەحس و لە پاش 15 ساڵ  لە دەرنەکەوتنی لە شاشەکاندا، بۆیەکەمجار دەرکەوتەوە دەرکەوتنەکەش خوێندنەوە و لێکدانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە بارەی دەرکەوتنەوەی کچی ئەو دیکتاتۆرە توانا عوسمان، لە نوسینێکدا کە لە فەیسبوکی خۆی بڵاوی کردوەتەوە، دیوی پشتەوەی دەرکەوتنەوەی ڕەغدی سەدامی شیکردوەتەوە.

لەسەرەتای نووسینەکەدا هاتووە: “دەرکەوتنەوەی ڕەغد سەدام دوای ١٥ ساڵ لەئاخر چاوپێکەوتنی لەهەمان کەناڵ “کەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودیە” مانای سیاسی و میدیای جۆراوجۆر هەڵئەگرێت”.

ئەوە ڕۆژنامەنووسە ئاماژە میدیاییەکانی چاوپێکەوتنەکەشی بەمجۆرە لێکداوەتەوە ” پێش هەموو شت ئەگەر چاوپێکەوتنی پێشتری رەغد لە ٢٠٠٦ دا پەیوەست بوبێت بەرووخانی بەعس و کوژارانی براکانی و دادگایکردنی باوکیەوە، ئەوا ئەم چاوپێکەوتنەکە پەیوەست نیە بەهیچ رووداو و پێشهاتێکەوە”.

دەشڵێت: چاوپێکەوتنی یەکەمی بەو گرنگیەوە تەنها ٣٥ خولەک بوو، بەڵام چاوپێکەوتنی ئەمجارەی بێ ئەوەی رووداوێک هەبێت ١٥٠ خولەک بوو، ئەوەی یەکەم سەرباری گەرمی رووداوەکان بەیەکجار بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە شەش جار بڵاوکرایەوە و ماوەیەکی درێژ بینەری پێوە مەشغوڵکرا.

توانا عوسمان، هەروەها لە بارەی ئاماژە سیاسیەکانی چاوپێکەوتنەکەوە دەڵیت: کەناڵی ئەلعەرەبیە کەناڵێکی سعودیە، خاوەنەکەی وەلید ئیبراهیم بن عەبدولعەزیزە کە ژنبرای شا فەهدی شای پێشوتری سعودیە و بەپێی بەڵگەنامەکانی ویکلیکسیش بەشێکی تری خاوەندارێتی گروپی MBC و ئەلعەرەبیە، عەبدولعەزیزی کوڕی شا فەهدە.

ئەم کەناڵە کەبەشێکە لەگروپێکی میدیایی گەورە، کەناڵی بنەماڵەی دەستەڵاتدارە، ئەگەر پرۆژەیەکی سیاسی لەم کەناڵەوە پشتیوانی بکرێت، دەبێتە ڕای ناراستەوخۆی دەستەڵاتدارێتی سعودیە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە لەدرێژەدا نووسیویەتی: “ئەم زنجیرە چاوپێکەوتنەی ڕەغد کە بواری پێدرا بەدرێژی وێنەیەکی باوکانە و پۆزەتیڤ بۆ باوکی بکێشێت و ئاماژە بەهاتنەوەی سیاسی خۆی بکات بۆ بەغدا، وەک پشتیوانی سعودیە لێکدرایەوە”.

سەبارەت بە هەڵوێستی سعودیەش لەسەر سەدام، توانا عوسمان، نوسیویەتی: لە ١٩٩٠ وە هەڵوێستی فەرمی سعودیە دژی سەدامە، بە ئەندازەیەک کە موفتی سعودیە عەبدولعەزیز بن باز کاتی خۆی فەتوای دژی سەدام دا و بەمولحد وەسفی کرد.

بەڵام ساڵانێکە سعودیە بەهۆی بێ ئومێدبوونی لەدەستەڵاتدارێتی بەغدا و پەیوەندی شیعەی عێراقی و کۆماری ئێران، کەوتۆتە ختوکەدانی بەعسیەکان، چاوپێکەوتنەکەی رەغد و مشەوەش بوونی شیعەکانیش بەچاوپێکەوتنەکە دەلیلە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button