بە وێنە.. دادوەرێكی دادگاییەكەی گیراوانی بادینان لەكەمپینی حزبیی ببینە

لڤین:

ڕۆژنامەنووسێک دوو وێنەی یەکێک لەو دادوەرانەی داگای هەولێر، کە سزایان بەسەر پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادیناندا سەپاند لە کەمپەینێکی حزبیدا بڵاو دەکاتەوە، ڕۆژنامەنووسەکە نوسیویەتی: کاتێک ئەو وێنانە دەبینین، قەبارەی دەستێوەردانی حزب لەدادگاكانی كوردستانمان بۆ رووندەكاتەوە و تێدەگەین کە دەبوو چاوەڕێی سزای توندترمان بکردایە.

سەرتیپ جەوهەر، ڕۆژنامەنووس، لە فەیسبووکی خۆی دوو وێنە و نوسینێکی لەسەر وێنەکان بڵاو کردوەتەوە و دەڵێت: “لە كۆتایی 2018 دا وتارێكم بەبەڵگەوە لەسەر بەشداریكردنی بەشێك لە دادوەرانی هەولێر لەكەمپینی حزبیی لە یاریگای هەولێر نوسی. عەیبە و نەنگییەكی گەورەبوو بۆ دەسەڵات و دامەزراوەی دادوەریی لەكوردستان. ئەوكات ژمارەیەك دادوەر بەئاشكراو بێ‌ رەچاوكردنی هیچ لەكەیەك بۆ خۆیان و پیشەكەیان، بەشداریان لەكەمپینی حزبداكرد! ئەوەی ئەمرۆش دەیبینن، دەرئەنجامی ئەو دۆخەیە كە دەمێكە درێژەی هەیە و ساڵ بەساڵ خۆزگە بە پار دەخوازین”.

هەروەها نوسیویەتی: “شەوی رابردوو هاوڕێیەكم هەمان ئەو وێنانەی بۆ ناردمەوە كە لەو پۆستەدا بڵاومكردبۆوە، بۆی نوسیم ئەو دادوەرەی ناو كەوانە سورە كە (ناسكە بەرزنجییە) ئەو دادوەرەیە كە وەك داواكاری گشتیی لەدادگاییكردنی گیراوانی بادینان بەشداربوو، داوای سزای توندی بۆ گیراوان دەكرد!! واتە ناسكە بەرزنجی نەك ئەندامی حزب، بەڵكو پێدەچێت كادری حزب بێت بۆیە لەكەمپینی كۆكردنەوەی دەنگ بۆ حزبەكەی، لەكۆتایی 2018 لەیاریگای تۆپی پێی هەولێر بەشداری كردووە”.

سەرتیپ جەوهەر، لە بارەی وێنەکە زیاتر دەڵێت: “بەكورتی لەو وێنانەوە دووبارە بۆمان رووندەبێتەوە كە دادگاكانی كوردستان لە چ دۆخێكدان؟ كە وێنەكە دەبینین نابێت ئەوەندە نیگەران بین بەو حوكمەی دادگای تاوانی هەولێر! دەبوو چاوەڕێی سزای توندترمان كردبا!”.

دەشڵێت: ئەوەی لەو وێنانە دەیبینین بەراستیی ئازاربەخشە، چونكە دەبینین بەشێك لەدادوەرانی بەرگی عەدالەت و قانون دەپۆشن، كەچی لەكەمپینی حزبیی بەشداریی دەكەن و سەرەنجام دادگاكان بەم دۆخەی ئێستا دەگەینن كە لەمڕۆژانە بینیمان!.

ئەو وێنەیە قەبارەی دەستێوەردانی حزب لەدادگاكانی كوردستان بەتەواوی رووندەكاتەوە! ئەو راستیەمان بۆ رووندەكاتەوە كە دادگاكان نەك ناتوانن رۆڵی خۆیان لەدابینكردنی عەدالەت و گێڕانەوەی حەق بۆ مافخوراوان ببینن، بەڵكو بەشێك لەدادوەران و دادگاكان دەبنە مایەی زیاتر بەرتەسككردنەوەی ئازادی و رەخساندنی زەمینەی زوڵم و ستەمی زیاتر.

لە کۆتایی نوسینەکەشیدا سەرتیپ جەوهەر، وێنەکان پێشكەشی حزبە سیاسییەكانی كوردستان و رێكخراوە نێودەوڵەتییە چاودێرەكان و كونسڵخانە و نێردەی وڵاتان لەكوردستان دەکات.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button