تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو

لڤین:

تۆمەتبارێکی تەمەن ٢٧ ساڵ لە شاری سلێمانی، دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتی لە کچێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: “پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد، بەناوی (ش، ع، ق لەدایکبووی 1994) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبه‌تییه‌کانی لێکردبوو ئەگەر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە دوای سکاڵاکە “ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت”.

لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button