بۆ پشتیوانی لە سزادراوەکانی بادینان چالاکوانێك مانگرتنی ڕاگەیاند

لڤین:

دژی بڕیارەکەی دادگای هەولێر و سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی، بەسەر پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادینان چالاکوانێك مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.

هەرێم مەحمود، ئەندازیار و یەکێک لە چالاکوانانی سنوری گەرمیان، کە پێشتر بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ماوەی ٩٢ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، بڕیاریی مانگرتن لە خواردنیدا، ئەوەش بە ئامانجی پشتیوانی لە پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە سزادراوەکەی بادینان.

لەو بارەیەوە هەرێم مەحمود، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، نووسیویەتی “وەک پشتیوانییەک بۆ مانگرتووان لە زیندانەکانی ئاکەپە – پدک، بۆماوەی یەک هەفتە مانگرتن لەخواردن ڕادەگەیەنم.. بەهیوای ئەوەی ببێتە فشارێک لەسەر دەسەڵات”.

بڕیاری مانگرتنی ئەو چالاکوانە لە کاتێکدایە لە ١٧ی ئەم مانگەوە، پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە سزادراوەکەی بادینان، لەبەرامبەر بڕیارەکەی دادگای هەولێر، مانیان لە خواردن گرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button