ڕۆژی جیهانیی زمانە و هەڕەشە لەسەر زمانی کەمە نەتەوەکان بەردەوامە

لڤین:
ڕێکخراوی کلتووریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٢ ساڵ بەر لە ئێستا٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دیارییکرد، لە ئێستادا زیاتر لە ٧ هەزار زمان لە جیهاندا هەیە، بەڵام هەڕەشە لەسەر زمانی کەمە نەتەوەکان بەردەوامە و هەر ١٢ ڕۆژ جارێک لە جیهاندا زمانێک لەناودەچێت.
مێژووی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، دهگهڕێتهوه بۆ ساڵی ١٩٥٢، پاش جیابوونهوهی پاکستان له هندستان و لکاندنی ویلایهتی بهنگلادیش بهپاکستانهوه، زمانی فهرمی پاکستان زمانی ئۆردوو بوو، بهنگالییەکانیش ناچارکرابوون ئەو زمانە له پهروهرده و خوێندندا بهکاربهێنن، بەڵام له ساڵی ١٩٥٢ کۆمهڵێک خوێندکاری زانکۆی بهنگلادیش ناڕەزایین دەربری، لە ڕۆژی ٢١ی شوباتی ساڵی ١٩٥٢شدا پۆلیسی پاکستان تهقهیان لێکردن و بەهۆیەوە چهندین خوێندکار گیانیان لهدهستدا.
پاش چەند ساڵێک و لە ساڵی ١٩٩٩ ڕێکخراوی کلتووریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) واتا ٢٢ ساڵ لەمەوبەر ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دیارییکرد.
بەگوێرەی ئامارو لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، حەوت هەزار و ١١٧ زمان له جیهاندا بوونی ههیه، کە زیاتر لە چارەکی زمانەکانی جیهان لەلایەن کەمتر لە هەزار کەسەوە بەکاردەهێندرێن، بەڵام پێشبینی دەکرێت، تا کۆتایی سەدەی ٢١ نیوەی زمانەکانی جیهان لەناوبچن، چونکە ڕووپێوییەکان دەریانخستووە، لە هەر ١٢ ڕۆژ جارێک لە جیهاندا زمانێک لەناودەچێت و لە حەفتا ساڵی ڕابردووشدا زیاتر لە ٢٠٠ زمان لە جیهاندا لەناوچوون، هەر بۆیە هەڕەشە لەسەر زمانی کەمە نەتەوەکان بەردەوامە.
ئەگەرچی زمانی کوردی، یەکێکە لەو زمانانەی کە ملیۆنان کەس لە هەر چوار پارچەکەی کوردستاندا قسەی پێدەکەن و ٠،٣١% ئاخێوەرانی جیهان پێکدێنیت، بەڵام هەمیشە وڵاتە داگیرکەرەکان هەوڵی لە ناوبردنیانداوە، بە تایبەت لە تورکیا، هەمیشە زمانی کوردی لەبەردەم هەڕەشە دابووە و هێشتا وەک ماف بەکارهێنانی زمان لە ناوەندەکانی خوێندن ڕێگەی پێنادرێت، بە هەمانشێوە لە ئێران و سوریاش ئەو مافەنییە، لە هەرێمی کوردستانیش سەرەڕای ئەوەی لە دەستوری عێراقدا زمانی کوردی زمانی فەرمییە بەڵام هێشتا وەک پێویست مامەڵە لەگەڵ ئەو مافە ناکرێت و لە ناوخۆشدا بەهۆی بەکارهێنانی وشەی بیانی و لاسایی کردنەوەی زمانەکانی دیکە و خوێندن بە زمانە بیانییەکان و نە بوونی ناوەندێک بۆ ڕێکخستنی زمانێکی ستاندارد هیشتا هەڕەشە لەسەر زمانی کوردی هەیە و ئەگەرەکانی لە ناوچوونی ئەگەر هەوڵی پاراستنی نەدرێت لە ئارادایە.
زمان یهكێكه له ئامرازهكانی زانین و گرنگترین ڕێگهی تێگهیشتنه له نێوان تاكهكانی كۆمهڵگه له گشت كایهكانی ژیاندا، چونكه مرۆڤ ههردهم بیرۆكهكانی خۆی له قاڵبی زماندا دادهڕێژێت، زمان دهربڕی ههست و نهست و پێداویستییهكانی مرۆڤه، جگە لەوەش زمان ناسنامەی گەلە و ئەرکی هەمووانە پارێزگاری لێبکەن.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21