لەبارەی خانەنشینبونی مامۆستایانەوە حکومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی ڕاگەیەند

لڤین:

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دواخستنی خانەنشینكردنی ئەو مامۆستایانەی كە وانەی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە.

 یەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ڕێکەوتی ( ٧ / ١ / ٢٠٢٢ ) دەرچوە و واژۆی ئومێد صباح سەرۆکی دیوانی لەسەرە تێیدا هاتوە بەهۆی باری نائاسایی پەروەردە و بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڕیاردراوە بە درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو مامۆستایانەی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە تاوەكو 1ی تەموزی ئەمساڵ كە بەرواری خانەنشینبونیان دەكەوێتە پێش ١ / ٧ / ٢٠٢٢.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button