رێکەوتنەکەی پارتی و سەدر کێشەی بۆ دروست بووە

لڤین:

ڕێککەوتنی پارتی و ڕەوتی سەدر کێشەی بۆ دروست بووە و ڕەوتی سەدر داوای ١٩ کورسی یەکێتی لە پارتی دەکات و پارتیش دەڵێت ئێمە وەک خۆمان ڕێککەوتنمان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە لڤین پرێسی ڕاگەیاند، پارتی کاتێک ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕەوتی سەدر کردووە بە ناوی یەکێتیشەوە کردوویەتی هەر بۆیە ئێستا کێشە کەوتووەتە نێوانیان.

سەرچاوەکەی لڤین وتیشی، لە کاتی ڕیککەوتنەکەدا پارتی بە ناوی پارتی و یەکێتیەوە قسەی کردووە، لە پێش هەڵبژاردنەکان وتویەتی زیاتر لە ٥٠ کورسی دەهێنن لەگەڵ هاوپەیمانەکەیان، بەڵام ڕەوتی سەدر چاوپۆشی کردووە لە کەمی ژمارەی کورسیەکانی پارتی و یەکێتی لەکاتی ئاشکرا بوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

لڤین ئەوەشی زانیوە کاتێک وەفدی یەکێتی و پارتی چونەتە بەغداد ڕەوتی سەدر بۆی دەرکەوتووە کە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا ڕێککەوتن نییە و پارتی سەربەخۆ ڕێککەوتنی بە ناوی یەکێتیەوە کردووە، هەر بۆیە نیگەران بوون و ئەوەشیان بە بەرپرسانی پارتی وتووە.

لە ئێستادا بەرپرسانی ڕەوتی سەدر بە پارتیان وتووە کە کورسیەکانی ئەوان لەوە کەمترە کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کردووە،چونکە پێش هەڵبژاردن لە کاتی ڕێککەوتنەکەدا باسیان لەوەکردووە کە زیاتر لە ٥٠ کورسی بەدەست دەهێنن لەگەڵ یەکێتیدا، پارتیش باسی لەوە کردووە کە ئەوان ڕێککەوتنیان بە ناوی خۆیانەوە کردووە نەک یەکێتی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button