مسته‌فا كازمی: له‌وه‌ی له جه‌بله رویدا، كۆمه‌ڵكوژیه‌كی راسته‌قینه و دڵڕه‌قانه‌یه

لڤین:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌وه‌ی ڕویدا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی راسته‌قینه و دڵڕه‌قانه‌یه، ئه‌و تاوانبارانه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌و كاره‌یان كرد، تاوانێكی قێزه‌ونیان ئه‌نجامدا و سزای یاسایی خۆیان وه‌رده‌گرن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندوە،” ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی ناحیه‌ی جه‌بله‌ی له پارێزگای بابل كرد و به‌شداری له‌پرسه‌ی 20 كه‌سه‌دا كرد كه له‌روداوێكدا سه‌رجه‌میان كوژران”.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە سەرۆک وەزیران ڕایگەیاندوە،” ئه‌وه‌ی ڕویدا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی راسته‌قینه و دڵڕه‌قانه‌یه، ئه‌و تاوانبارانه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌و كاره‌یان كرد، تاوانێكی قێزه‌ونیان ئه‌نجامدا”.
ڕایشیگەیاندوە،” ئێمه له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تێوه‌گلاون هه‌ڵوێستمان وه‌رگرتوه، سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی دادوه‌ریش ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵمان له‌م بواره‌دا، بڕیاریشمانداوه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بابل و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری بابل و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی جه‌بله له‌كاره‌كانیان دوربخه‌ینه‌وه و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بكه‌ین، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌شمان ده‌ستگیركردوه كه له‌و روداوه تێوه‌گلاون”.
مسته‌فا كازمی باسی له‌وه‌شكردوە،” ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌گواستنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ئه‌منی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراون، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاریانه”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیمان راسپاردوه، بۆ ئاماده‌كردنی پلانێك به‌مه‌به‌ستی چاكسازی له‌كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی دروستبون و ده‌توانرێـ بقۆزرێنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت”.
مسته‌فا كازمی هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا رایگه‌یاند، “به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌دواداچونم بۆ ئه‌م دۆسێیه به‌رده‌وام بێت تا دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به هه‌مو تاوانباران جێبه‌جێبكرێت و خانه‌واده‌كه‌شیان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه”.
جێگەی ئاماژە پێدانە شه‌وی ( ٣٠ ی ، كانونی دووه‌می ٢٠٢١ )، پۆلیسی بابل رایگه‌یاند، دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ناحیه‌ی جه‌بله‌وه له‌سه‌ر بونی دو داواكراو له گه‌ڕه‌كی ڕه‌شاد له‌ماڵی داواكراوێك به‌ناوی ره‌حیم كازم عه‌یاده غوره‌یری، هێزێكی هه‌واڵگری چونه سه‌ر ماڵه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا، دواتر داوای هێزێكی تایبه‌تی سوات كراوه، پاش گه‌یشتنی ئه‌و هێزه‌ش روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌دا رویداوه”.