تەرمی کۆچبەرێکی کورد لە وڵاتی پۆڵەنداوە دەگەڕێنرێتەوە هەرێم

لڤین:

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پۆڵەندا ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ پێنجشەممە، تەرمی كۆچبەرێكی كورد لەو وڵاتەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێتەوە.

نوێنەرانی حكومەتی هەرێم ئەوەی خستەڕو، دوای ئەوەی منداڵەكانی و هاوسەری كۆچكردو (خاتوو ئەڤین) كۆتا ماڵئاواییان لێكرد، ئەمڕۆ بەفەرمی لەلایەن باڵیۆزخانەی عیراق و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیاو بەئامادەبونی رەوەندی كوردستانی ماڵئاواییەكی فەرمی و نوێژی مردوو لەسەر تەرمی كراو هەموو پێویستیەكان جێبەجێكران بۆ ناردنەوەی لە وارشۆ وە بۆ ووڵات.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، رێكەوتی 6-1 لە فڕۆكەخانەی وارشۆ بەڕێدەكەوێت و بەرەبەیانی رێكەوتی 7-1 دەگاتە هەرێمی كوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button